-
له كفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (News Of The World)ی ئینگلیزی،
رٍِاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی و ئێتستای یانه‌ی ئینته‌رمیلانی
ئیتالی، خۆزێ مۆرینئهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پاڵه‌وانی داهاتووی خولی
پرایمه‌رلیگ بۆ وه‌رزی داهاتوو، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌بێت، ئه‌میش
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ستیزن هه‌ستا به مۆركردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی
به‌هێز و هێنانی هه‌ریه‌ك له یایزانانی به‌توانا (رۆكی سانتاكروز و
تێڤێز و ئه‌دیبایۆر) سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی
تریش له‌و یانه‌یه له‌وانه (ۆرۆبینهۆ و ئیلانۆ و ستیڤن ئایرلاند) و
چه‌ندین ستاری تر.مۆرینهۆ به ڕۆژنامه‌كه‌ی وتووه: "ئه‌دیبایۆر له پێشه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تێڤێز، شتێكه باوه‌ڕ ناكرێت،!!! رۆكی سانتاكروز و رۆبینهۆشیان هه‌یه، ئه‌ی كه ئه‌مه هێزێكی هێرشبردنی به‌هێزه، كار به‌م جۆره ده‌ڕوات، به‌مپێیه مان سیتی پاڵه‌وانی خولی ئینگلیزی داهاتووه، گرنگیش لێره‌دا كڕینی نازناو نییه، به‌ڵكو كڕینی یاریزانه بۆ هێنانی نازناو، سه‌ئره‌ڕای بوونی ڕاهێنه‌رێكی به‌توانا كه ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنیت باشترین ڕاهێنه‌ریت، كه ئه‌مه پاره ناتوانێت بیكڕێت.














